بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام موحسنی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەندامانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی عێراق، بە شرۆڤەی پیلانەکانی دوژمن بۆ هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە وتی: هەمووان بزانن کە دوژمن بێکار دانانیشێت و دەست لە پیلانگێڕی هەڵناگرێت؛ بێ گومان یەکێک لە دوژمنانی ئاشکرای ئێمە ئەمریکا و ئیسرائیلە، ئەوان لە دژی ئێران و عێڕاق هەوڵی دەدەن بۆیە ئەمڕۆ زیاتر لە ڕابردوو پێویستمان بە یەکگرتوویی و هاوکاری هەیە و بە پشتی خودا لە دەفرایەتی دوو وڵاتەکە بۆ بەدی هاتنی ئاسایشی سەداسەدی و چارەسەری کێشەکان لە قازانجی جیهان کەڵکوەربگرین.
سەرۆکی دەسەڵاتی داد، بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی غەززە وتی: ئەمڕۆ ئێران و عێڕاق نەک خۆیان بە بەرپرسی وڵاتانی خۆیان دەزانن بەڵکوو لە بەرانبەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل ەدکی خەڵکی غەززەش بەرپرسیارین.
Your Comment